توێژه‌ران و سیاسه‌تمه‌داران هۆشدارى ده‌ده‌ن له‌وه‌ى شه‌ڕى ئیسرائیل، عێراقیش ده‌گرێته‌وه، بۆیه داوا له گروپه میلیشیاكان ده‌كه‌ن، له‌برى ئه‌وه‌ى شه‌ڕه‌كه بگوازنه‌وه بۆ ناو خاكى عێراق، خۆیان بچن بۆ لوبنان و به‌شدارى ئه‌و شه‌ڕه بكه‌ن، وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی شیعه ده‌ڵێت، نابێ سه‌ر بخرێته سه‌ر ناتانیاهۆ.
به‌ها ئه‌عره‌جی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووتر و سه‌ركرده‌ى پێشوو له ڕه‌وتى سه‌در، له دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا، پێشنیازی كرد بۆ گرووپه میلیشیاكانى عێراق كه ئه‌گه‌ر به نیازى به‌شداریكردنن له شه‌ڕى نێوان ئیسرائیل و لوبنان، چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانیان ببه‌نه ده‌ره‌وه‌ى عێراق و بچن له لوبنان ئه‌و شه‌ڕه بكه‌ن.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی شیعه، گوتیشی: "ناكرێ بچین سه‌ر بخه‌ینه سه‌ر ناتانیاهۆ و شه‌ڕه‌كه نه‌گوازینه‌وه بۆ عێراق و بیانووش به‌ده‌ست ئیسرائیله‌وه نه‌ده‌ین وڵاته‌كه وێران بكات، چونكه گه‌ر ئیسرائیل هه‌ر گورزێك له عێراق بوه‌شێنێت ئه‌وكات حكوومه‌تیش ناچار ده‌بێت له‌و شه‌ڕه‌دا تێوه‌بگلێت".
لاى خۆیه‌وه، هادی موراد، میدیاكار و سه‌رپه‌رشتیارى سایتى (الحقیقه) و خوشكه‌زاى یه‌كه‌م ئه‌میندارى گشتى حزبوڵاى لوبنانى به‌ناوى (صبحی الطفیلی- ساڵى 1989) له دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا، باسى له‌وه كرد، كه ئێران ده‌یه‌وێت هه‌موو بڕیاره‌كانى ناو حزبوڵاى لوبنانى قۆرخ بكات و بڕیاره‌كان لاى خۆى بێت.
ئه‌و میدیاكاره، گوتیشی: "خاڵۆم سوبحى توفه‌یلی ئه‌میندارى گشتی حزبوڵا بۆیه له گه‌ڵ ئێران له كێشه‌دا بوو، چونكه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌مه‌ى قه‌بووڵ نه‌ده‌كرد سه‌روه‌رى لوبنان و حزبوڵا پێشێل بكرێت".
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه، ئاسۆ وه‌هاب، توێژه‌ى سیاسی و ڕۆژنامه‌نووس، له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبووك) نووسیویه‌تى: "زەڕەیەک دوو دڵ نیم لەوەی ئەم شەڕە عێراقیش دەگرێتەوە، ئەوەی ڕوو دەدات بە ڕێکەوتنی هاوبەشە بۆ تەسفییەکردنی هێزە چەکدارەکانی ناوچەکە".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه، كه بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکان، حەسەن نه‌سروڵا، لە ڕێزبەندی یەکەمی لیستی تەسفییەکردندایە، بەڵام پەرەسەندنەکان کاتەکەی دەستنیشان دەکات.
ئه‌و توێژه‌ره سیاسییه، به‌پێویستى ده‌زانێت كه: "کورد دەبێت لەسوریا و عێراق بەهیچ شێوەیەک لایەنگری هیچكام له لایه‌نه‌كانى ئه‌و جه‌نگه نه‌بێت".
چه‌ند ڕۆژێكه ئیسرائیل هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر حزبوڵاى لوبنانى زیادكردووه و تائێستا جگه له‌چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی باڵا و مه‌یدانى ئه‌و حزبه، سه‌دان چه‌كداریشی كوشتووه و هه‌ڕه‌شه‌ى زیاتریش ده‌كات. هاوكات میلیشیاكانى عێراق داوا له ئه‌میندارى گشتى ئه‌و میلیشیایه ده‌كه‌ن، ڕێگه‌یان بدات به‌شدارى ئه‌و شه‌ڕه بكه‌ن، بۆیه مه‌ترسى ئه‌وه درووست بووه دواى لوبنان ئیسرائیل هێرش بكاته سه‌ر میلیشیا عێراقییه‌كان له ناو خاكى عێراق.


وەڵام بدەوه