وەزارەتی بازرگانیی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرای كردووە، لە سەبەتەی حەوتەمی بەشەخۆراكی هاووڵاتییان، چوار مادەی پاقلەمەنی زیاد دەكرێت كە بە خۆراكی زستانە ناسراون.
ئەمڕۆ سێشەم 24ـی ئەیلوول، لە بەیاننامەیەكی وەزارەتی بازرگانیی عێراق كە بۆ میدیاكان هاتووە، لە بەشەخۆراكی حەوتەم، سەرجەم مادەكانی خۆراك دابەش دەكرێت وەك مانگی رابردوو، بەڵام مادەی تریش زیاد كراوە، ئەو مادانەی زیاد كراون بریتین لە چوار مادەی پاقلەمەنی كە ماش، نیسك و لەتكەنۆكن.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئەم بەشەخۆراكەی دابەش دەكرێت سەبەتەی حەوتەمی بەشەخۆراكە و دیار نییە كەی دەست بە دابەشكردنی دەكرێت، بەڵام لە سەرجەم شارەكان دەست كراوە بە ئامادەكاری.
لەبارەی ئاردیش روون كراوەتەوە، ئاردی ئەم مانگە بەرهەمی ناوخۆیە و هیچ كێشەیەكی نییە و هاووڵاتییان دەتوانن لە ماڵەوە بیكەن بە نان و زۆریش تەندروستە.
وەڵام بدەوه