Kurdistan Press - ئەمڕۆ یەکلایی دەبێتەوە ئەمڕۆ یەکلایی دەبێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمڕۆ یەکلایی دەبێتەوە

وەزارەتی دارایی ئاشكرای دەکات، ئەمڕۆ بابەتی ناردنی پارەی کورتهێنانی مووچە و لیستی مووچە یەکلایی دەبێتەوە، دەشڵێت: "لەو 243 ملیارەی بەغدا بڕیویەتی، لێکتێگەیشتن کراوە 180 ملیاری خەرج بکرێت و بڕەکەی دیکەش ئەمڕۆ یەکلایی دەبێتەوە."

پەرلەمانترێکیش گوتی: "پارەی تەواوکاری مووچەی مانگی هەشت دەنێردرێت و دوای ئەویش مووچەی مانگی نۆش دەنێردرێ."

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، 

) راگەیاند: ”پێش ئەوەی دوێنی شاندی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی بچێتە بەغدا، لەسەر داوای دارایی عێراق ئەو کەموکوڕیانەی لە لیستی مووچەی مانگەکانی (دوو و سێ و چوار و پێنج و شەش) هەبوون، هەمووی چاک کران و لەگەڵ لیستی مووچەی مانگەکانی هەشت و نۆ دراوەتە ژمێرکاریی دارایی عێراق."

ئاماژەی بەوەش دا، دوێنێ شاندەکەی ژمێرکاریی دارایی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاریی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ کۆبوونەوەی هەبووە، گوتیشی: "لە کۆبوونەوەکە لێکتێگەیشتنی باش هەبووە، بەجۆرێک لە جۆرەکان لەسەر ئەو 243 ملیار دینارەی بڕیویانە بڕی 180ملیار دینار پەیوەندی بە نەبوونی بایۆمەتری و ناوی لێکچوو و بایۆمەتریی دووبارەوەیە، بۆ ئەوە بەڵگەکان پێشکەش کراون و تاوەکوو ڕادەیەکی باش ئەو 180 ملیار دیناره دەگەڕێندرێتەوه."

زیاتر گوتیشی: "63 ملیاریش لەو بڕدراوە، کە پەیوەندری بە فەرمانبەران و مووچەخۆرانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانەوە هەیە."

سەرچاوەکە گوتیشی: "ئەمڕۆ سێشەممە کۆبوونەوەی دیکە دەکرێت و چاوەڕوان دەکرێت لەو بڕەی کورتهێنانی مووچەی مانگی هەشت، کە بڕیویانە، خەرج بکرێت." جەختیشی کردەوە، ئەمڕۆ پارەکە خەرج بکرێت، لیستی مووچەش ڕادەگەیەندرێت.

هونەر جەمال، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان  ڕاگەیاند: "چاوەڕێین بۆ ئەو کورتهێنانەی هەیە پارەکە بنێردرێت."

ئەو پارەیەی بۆ مووچەی مانگی هەشت بەردەستە 755 ملیار دینارە و 243 ملیار دیناریش کورتهێنانی هەیە، چونکە مووچەی مانگی نۆ پێویستی بە 948 ملیار دینارە

شێروان دووبەردانی، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "وەزارەتی دارایی عێراقی فیدراڵ پارەی تەواوکاریی مووچەی مانگی هەشت دەنێرێت و دوای ئەویش مووچەی مانگی نۆش دەنێردرێ."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا