KurdistanPress...

CLOSE

وادەی ناردنی مووچەی مانگی ھەشت دیاریکرا

لیستی مووچەی مانگی هەشت بەوردی ئامادەکراوە، هەفتەی داهاتوو شاندێکی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا و ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراقی دەکەن.  یەکشەممەی داهاتوو 22-09-2024، شاندێکی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتیی د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ پرسەکانی مووچە و دامەزراندن سەردانی بەغدا دەکەن.لە کۆبوونەوەکاندا لەگەڵ شاندی عێراق مووچەی مانگەکانی هەشت و نۆ، چارەسەرکردنی گرفتی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی سەربازی، دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان و بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست تاوتوێ دەکەن. لەم مانگەوە سیستمی دارایی و ژمێریاریی نێوان هەردوو حکومەت یەکدەخرێت، لیستی مووچەی مانگی هەشت بە سیستمی دارایی و ژمێریاری کارپێکراوی حکومەتی فیدراڵی ئامادەکراوە، لیستەکە پێچەوانەی دەسەڵات و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان نییە. بڕیارە دوو ڕۆژ دوای گەیشتنی شاندی هەرێمی کوردستان، واتە ڕۆژی سێشەممە 24ی مانگ مووچەی مانگی هەشت لەلایەن بەغدا خەرج بکرێت، دوو هەفتە دواتریش مووچەی مانگی نۆ بنێردرێت.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه