KurdistanPress...

CLOSE

کاتی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان دیاریکرا

ئەمڕۆ سێشەممە 17ی 9ی 2024، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی پڕۆژەی ئاوی قوشتەپەی لە پارێزگای هەولێر دانا.

له‌ ڕێوره‌سمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌دا، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وتارێكی گرنگی پێشكه‌ش كرد و ڕایگه‌یاند، كێشەی كەمئاوی تا ئەو ئاستە لە دەڤەری قوشتەپە سەخت ببوو كە مەترسیی چۆڵكردنی هەندێك گوند هەبوو، زۆربەی بیرەكانی ئەم دەڤەرەش كە لە كۆنترین بیرەكانی كوردستانن، وشك بوون كە ئەمەش ئاماژەیەكی مەترسیدارە بۆ دابەزینی ئاستی ئاوی ژێرزەوی.

سه‌رۆكی حكوومه‌ت، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئەم دەڤەرە زەمینەیەكی لەباری هەیە بۆ پێشكەوتن لە رووی كشتوكاڵی و پیشەسازی و سامانی ئاو، بۆیەشە یەكێك لەو شوێنانەیە كە پلان و بەرنامەكانی داهاتوومان دەیگرێتەوە و پەنا بە خوا دەبێتە یەكێك لە دەڤەرە پێشكەوتووەكانی كوردستان.

سەرۆك وەزیرانی عێراق رای گەیاند،  پێش كۆتایی ئەمساڵ، پرسی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە ڕێی بەندەری جەیهانی توركیاوە چارەسەر دەكرێت.

محەمەد شیاع سوودانی بە پێگەی بلۆمبێرگی ئەمەریكی ڕاگەیاند، "لەبارەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم دوو بژاردەمان لە بەردەمە، یەكەمیان هەمواركردنەوەی گرێبەستەكان كە كۆمپانیا نەوتییەكانی هەرێم ڕەتیان كردووەتەوە، دووەمیشیان هەمواركردنەوەی یاسای بودجەیە، ئەوەش پرسێكە پێویستی بە سازانی سیاسییە. 

بەگوێرەی گرێبەستی كۆمپانیاكان، حكوومەتی عێراق بۆ هەر بەرمیلێك هەشت دۆلار دەداتە كۆمپانیاكان، ئەمە لە كاتێكدا لە هەرێمی كوردستان كۆمپانیاكان 26 دۆلار لە بەرانبەر كرێی دەرهێنانی هەر بەرمیلێك نەوت وەردەگرن. ئەمەش خاڵی ناكۆكی نێوان هەرێم و بەغدایە.

سەرۆك وەزیرانی عێراق رای گەیاند، بەرهەمهێنانی نەوت لە یاسای بودجەدا، هەشت دۆلاری بۆ دانراوە، لە كاتێكدا گرێبەستەكانی نەوت لە هەرێمی كوردستان 26 دۆلاری وەك تێچووی بەرهەمهێنان دیاری كردووە، "دەبێت گرێبەستەكانی نەوتی هەرێمی كوردستان یان یاسای بودجە، یەكێكیان هەموار بكرێتەوە.

محەمەد شیاع سوودانی ئەوەشی گوتووە، "وڵاتەكەی پابەندە بە كەمكردنەوەی خۆویستانەی هەناردەی نەوت و قەرەبووكردنەوەی ئەو نەوتە زیادەیەی بەرهەمی هێناوە."

بەپێی رێككەوتنی لەگەڵ رێكخراوی ئۆپێك، عێراق بۆی هەیە رۆژانە چوار ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم بهێنێت، 3.3 ملیۆن بەرمیلی هەناردە دەكات، بەڵام لە مانگەكانی سەرەتای ئەم ساڵدا زیاتر لەو بڕە بەرهەم هێنراوە و زیادەكە گەیشتووەتە زیاتر لە 1.4 ملیۆن بەرمیل كە دەبێت ئەو بڕە قەرەبوو بكاتەوە.

 لە 25ی ئاداری 2023وە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێی بەندەری جەیهانی توركیاوە راگیراوە، ئەوەش دوای بڕیارێكی دەستەی ناوبژیوانیی پاریس لەسەر سكاڵایەكی عێراق دژی توركیا.

سوودانی لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی بلومبێرگی ئەمەریكی گوتی، دانوستاندن لەگەڵ هەرێمی كوردستان و كۆمپانیاكانی نەوت بەردەوامە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێك.

 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه