خۆپێشاندانی دەرچووانی بەشە پزیشكییەكان، توندوتیژیی لێ كەوتەوە و بەهۆی لێدانیان لەلایەن پۆلیسەوە، 22 بریندار هەیە.
ئەمڕۆ دووشەم 19ـی ئاب، میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە، دەیان دەرچووی بەشە پزیشكییەكان لە بەغدا، خۆپێشاندانێكی ناڕەزاییان ڕێكخست بۆ داواكردنی دامەزراندن لە بەردەم وەزارەتی دارایی لە ناوەڕاستی بەغدا.
باس لەوەش كراوە، پۆلیس لە كاتی ناڕەزایەتییەكاندا زیاتر لە 22 خۆپێشاندەری بریندار كردووە.
روون كراوەتەوە، برینداربوونی خۆپێشاندەران بەهۆی لێدانی دار و باتۆنی كارەبایی بووە كە لەلایەن پۆلیس بەكار هێنراوە، هاوكات خۆپێشاندەران بە بەرد رووبەڕوویان بوونەتەوە.
پۆلیس لەو شارە بەوە نەوەستاوە، بەڵكو هێرشیان كردووەتە سەر تیمەكانی رۆژنامەنووسان و چەندانیان گیراون.
سەرچاوەكە ئاماژەی دا كە فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی بەغدا بۆ هێوركردنەوە و كۆنترۆڵكردنی دۆخەكە، گەیشتووەتە شوێنی خۆپێشاندانەكە.
.
وەڵام بدەوه