Kurdistan Press - دادگای فیدڕالی عێراق کۆدەبێتەوە دادگای فیدڕالی عێراق کۆدەبێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دادگای فیدڕالی عێراق کۆدەبێتەوە

دادگای فیدراڵی بڕیاری دا ڕۆژی چوارشەممە سکاڵای بەرەی تورکمانی لەبارەی یاساییبوونی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک تاوتوێ بکات.

14ی ئەم مانگە بەرەی تورکمانی دژی پێکهێنانی ئیدارەی کەرکووک بەبێ بەشداری پێکهاتەی تورکمان، لە دادگای فیدراڵی سکاڵای تۆمار کرد.

لێدوانی فەرمی: محەممەد سەمعان، گوتەبێژی بەرەی تورکمانی  گوتی "دادگای فیدڕاڵی ڕۆژی چوارشەممەی داهاتووی بۆ پێداچوونەوە بەو سکاڵایە دیاری کردووە کە دژی یاساییبوونی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک تۆمارمان کردبوو".

 بەگوێرەی یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، پێویستە لە بەڕێوەبردنی پارێزگای کەرکووک بە سازانی هەرسێ پێکهاتەی کورد و تورکمان و عەرەب بڕیار بدرێت، بەرەی تورکمانی پێیوایە پەراوێزخستنیان لە ئیدارەی نوێی کەرکووک، پێچەوانەی ماددەی 13ی ئەو یاسایەیە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه