Kurdistan Press - ڕێککەوتنی نوئ ئاشکراکرا ڕێککەوتنی نوئ ئاشکراکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕێککەوتنی نوئ ئاشکراکرا

پێنجشەمی رابردوو شاندێكی باڵای سیاسی و تەناهی و سەربازیی عێراق گەیشتە ئەنقەرە و لەگەڵ هاوتا توركییەكانیان كۆ بوونەوە، وەزیری بەرگریی عێراق لەگەڵ هاوتا توركییەكەی واژوویان لەسەر یاداشتێكی لێكگەیشتن بۆ هاریكاریی سەربازی و تەناهی و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر كردووە، بۆیە شارەزایان دەڵێن ئەو لێكگەیشتنە رێگەپێدانی عێراق بوو بۆ راوەدوونانی پەكەكە لەناو خاكەكەی. 

چاودێران باسی ئەوە دەكەن كە هاوئاهەنگیی هاوبەشی بەغدا و ئەنقەرە، واتە رووبەڕووبوونەوەی راستەوخۆی هێزە تەناهییەكانی عێراق لەگەڵ پەكەكە، بەتایبەتی دوای حسێبكردنی وەك حزبێكی قەدەغەكراو، شاندی هەردوولا دۆسییەی پەكەكە و داعشیان تاوتوێ كردووە، لەسەر پێكهێنانی ناوەندێكی هاوبەشی تەناهی رێك كەوتوون لەكاتی هەر ئۆپراسیۆنێكی سەربازیی توركیا لەناو خاكی عێراق هاوئاهەنگی هەردوولا هەبێت، جیا لە ئاڵوگۆڕكردنی زانیاری بۆ پاراستنی ئاسایشی هەردوو وڵات، بۆ توركیا پەكەكە گرنگە و بۆ عێراقیش داعش، بۆیە لەدژی ئەوان هاریكاری بكەن.

هادی دەراجی، شارەزا لە یاسای نێودەوڵەتی دەڵێت، ئەوان لەسەر ئاڵوگۆڕكردنی زانیاریی هەواڵگری رێك كەوتوون، واتە عێراق پابەند دەبێت بە پێدانی داتابەیسێكی تەواو لەبارەی پەكەكە بە توركیا، شوێن و بارەگاكانیان و ناوی بەرپرس و فەرماندەكانیان، توركیاش لەبارەی داعش ئەوە بۆ عێراق دەكات.  

عارف حەمامی، پەرلەمانتاری شیعە دەڵێت، پەكەكە زیانی گەورەی بە بەرژەوەندییە باڵاكانی عێراق گەیاندووە و كاری كردووەتە سەر ئاسایشی نەتەوەییەكەی، پاساوی داوەتە دەست توركیا بۆ لەشكركێشی و ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی لەناو خاكی عێراق و پێشێلكردنی سەروەرییەكەی، ئێستە ئەو حزبە لە عێراق قەدەغەكراوە و دەبێت هەموو چالاكییەكانی بوەستێنێت، حكوومەت رێوشوێنی یاسایی بەرانبەر بە هەر چالاكییەكی لەناو عێراق وەربگرێت.

واسق دوجێلی، شارەزای ستراتیجی دەڵێت، مەترسیداریی پەكەكە تەنیا ئەوە نییە هاتووەتە ناو خاكی عێراق، بەڵكو تۆڕێكی پێوەندیی سیاسی و كۆمەڵگەیی و ئابووری دروست كردووە، سوودی لە ناسەقامگیریی تەناهی لە چەند ناوچەیەك وەرگرتووە وەك شنگال و چەند هێزێكی سەربازی و حزبی سیاسی پێك هێناوە، لە رێگەی چەند كەسایەتییەكەوە دامەزراوەی ئابووری هەیە و پارەكە ناراستەوخۆ بۆ پەكەكە دەچێت، بۆیە لەسەر حیسابی ئابووریی عێراق دەژیت.     

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه