Kurdistan Press - کەسی یەکەمی وڵاتێکی زڵھێزی جیھان لەناو جەرگی عێراق دا ھەڕەشە لێ دەکرێت کەسی یەکەمی وڵاتێکی زڵھێزی جیھان لەناو جەرگی عێراق دا ھەڕەشە لێ دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کەسی یەکەمی وڵاتێکی زڵھێزی جیھان لەناو جەرگی عێراق دا ھەڕەشە لێ دەکرێت

باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق رایدەگەیەنێت، لەلایەن میلیشیاكانەوە هەڕەشە لە خۆی و بەریتانییەكان كراوە، ئەوان ناتوانی هانی بەریتانییەكان بدەن گەشت بۆ عێراق، چونكە هەڕەشەی ئەمنی هەیە.

ستیڤن هیچن، باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق، رایگەیاندووە، لە عێراق، لە لایەن میلیشیاكانەوە، بەریتانییەكان و خودی خۆی رووبەڕووی هەڕەشە لێكردن بوونەتەوە.

ستیڤن هیچن، ئاماژەی بە ناوی هیچ یەك لە میلیشیاكانی عێراق نەداوە، بەڵام دەڵێت: " هەندێك لە میلیشاكان خۆشیان ناوێن."

روونی دەكاتەوە كەرتی گەشتیاری لە هەر وڵاتێك پەیوەندارە بە سەقامگیری، هەرچەندە ئێستا عێراق 100 جار لە رابردوو باشترە، بەڵام هەڕەشكردن لە بەریتانییەكان بەردەوامە.

هەروەها لە قەسەكانی دەڵێت: "ئەستەمە نزیكەكانم هان بدەم سەردانی عێراق بكەن، لەكاتێكدا، هەڕەشەی ئەمنی و كۆنتڕۆڵ نەكردنی چەك لەناو عێراقدا هەن."

ئەوە یەكەم باڵوێز نییە لە عێراق رووبەڕووی هەڕەشە و ترس و تۆقاندن دەبێتەوە، لە ماوەی چەند مانگی رابردوو باڵوێزی ئەڵمانیا لە عێراق، رایگەیاند، لەلایەن میلیشیاكانەوە وەبەرهێنەرەكان و خۆی هەڕەشەیان لێكراوە و ژیانی ئەڵمانییەكان لە عێراق لە مەترسییدایە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه