بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند: "ئێمە بەفەرمی لە ناردنی مووچە ئاگادار نەکراوینەتەوە، بەڵام هەرکات پارەمان بە دەست بگات، بەدڵنیایی ڕای گشتی لێ ئاگادار دەکەینەوە و مووچە دابەش دەکرێ."
ئاماژەی بەوەش دا: "24 رۆژە وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی تەمووزی مووچەخۆرانی كوردستانی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق ناردووە و هەرچی پاساو بووە بڕیومانە، بەڵام پارە نەنێردراوە."
هەر لەمبارەیەوە، شێروان دووبەردانی، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق، راگەیاند: "لە وەزارەتی دارایی عێراقی فیدراڵ زانیاریمان وەرگرت، ئاستەنگەکانی بەردەم مووچە نەماون و بڕیاروایە ئەمڕۆ بڕیاری خەرجكردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی شارستانی و خانەنشینان دەربچێت"
ئەو پەرلەمانتارە ئاشکراشی کرد: "ئەگەر تاوەکوو نیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕێکارەکان تەواو بکرێن، ئەوا تەمویل دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و ئەگەر ڕێکارەکانیش تەواو نەکرێن، دەکەوێتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو
سەبارەت بە مووچەی هێزە ئەمنییەکان، ئاماژەی بەوە دا، ڕێکاری وردبینی ماوە، ئەگەر سوودانی ڕەزامەندی بدات، ئەویش چارەسەر دەبێت.
وەڵام بدەوه