ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان ڕایگەیاند، پێشنیازەکان بۆ هەموارکردنەوەی یاساکە مەترسییەکی گەورە بۆ سەر پێشکەوتنەکانی بواری ژنان و منداڵان دروست دەکات.
لایەنە سوننە و شیعەکانی پەلەمانی عێراق پێشنیازێکیان بۆ هەموارکردنەوە یاسای باری کەسێتی ژمارە 18ی ساڵی 1959ی پێشکەش کردووە، لەبری ئەو یاسایانەی لە دەستووردا جێگیرکراون، داوای جێبەجێکردنی بنەما شەرعییەكان دەکەن.ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان بڵاویکردەوە: پێشنیازی هەموارکردنەوەی یاساکە مەترسییەکی گەورەیە، لەسەر ئەو پێشکەوتنانەی لە بواری ژنان و منداڵان لە چەند دەیەی ڕابردوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەدیهێنراون.هەموارکردنەوەی یاساکە کاریگەری ڕاستەوخۆ لەسەر پرۆسەی هاوسەرگیری، فرەژنی، جیابوونەوە، لەخۆگرتنی منداڵ، دابەشکردنی میرات دەبێت.
ئەگەر یاساکە هەموار بکرێتەوە، ڕێگە بە کچ دەدرێت لە تەمەنی نۆ ساڵی و کوڕ لە تەمەنی 15 ساڵی هاوسەرگیری بکەن، ئەمەش پێچەوانەی یاسای ئێستایە کە ڕێگە بە هاوسەرگیری پێش 18 ساڵی نادات.
وەڵام بدەوه