ئەندامێکی لێژنەی دارایی ئاشکرای دەکات، سبەی لیژنەی دارایی پەرمانی و حكوومەتی عێراق كۆبونەوەیەكی گرنگ لەبارەی مووچە و بودجە و نرخی دۆلار دەكرێت.
د. خەلیل دۆسکی، ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك)، بڵاوی كردەوە "سبەی 13ی8ی2024، لە نێو ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا كۆبونەوەیەكی گرنگ لە نێوان لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و وەزیرانی عێراقی فیدراڵ بۆ تاوتوێ كردنی چەن پرسێكی تایبەتی دارایی و ژیان و گوزەرانی خەڵك دەكرێت."
خەلیل دۆسكی ئاماژەی بەوەش دا: "لە كۆبونەوەكەدا هەریەك لە جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی و پلاندانان و نەوت و پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق و چەند بەرپرسێكی دیكە ئامادە دەبن."
ئەندامەكەی لیژنەی دارایی جەختی كردەوە: "بابەتی سەرەكی كۆبونەوەكە چەند تەورێك دەبێـ، لەوانە مووچە و پرسی سیوولە و دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار و جێبەجێكردنی بودجە لە سەرتاسەری عێراق ) بڕیارە لە كۆبوونەوەكەدا پرسی نەنارنی پارەی مووچەی مانگی حەوتی قەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و نەناردنی پشكی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستانیش لە كۆبوونەوەكە باسی لێوە بكرێت.
وەڵام بدەوه