Kurdistan Press - 10 قاچاغچی نەوت دەستگیرکران 10 قاچاغچی نەوت دەستگیرکران | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

10 قاچاغچی نەوت دەستگیرکران

ساڵانە قاچاغچییەكانی نەوت و ئەفسەرەكان بڕی 750 ملیۆن دۆلاریان دەست دەكەوێت، هێزە ئەمنییەكانیش رایدەگەیەنێن، 10 كەس دەستگیر كراون.

ئەمڕۆ هەینی 9/8/2024، لە پارێزگای بەسڕە، بە تۆمەتی بە قاچاغبردنی نەوت 10 كەس دەستگیر كراون، كە ئەفسەر و شارەزا و كارمەندی تێدایە.

هێزە ئەمنییەكان بە میدیاكانی عێراقیان راگەیاندووە، ئەوانە دەستیان لە بە قاچاغبردنی نەوت هەبووە، بەپێی مادەەی چوار تیرۆر و مادەی شەش لە یاسای قاچاچبردنی نەوت و بەرهەمەكانی ئەوانە راگیراون.

بەگوێرەی ئامارەكانی بەردەست لە عێراق، ساڵانە لە باشووری وڵاتەكەدا، بڕی ئەو داهاتەی تۆڕەكانی قاچاغچی نەوت بە هاوكاری ئەفسەرەكان لەوكارەدا دەستیان دەكەوێت بە 750 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه