Kurdistan Press - ڤیدیۆییەک ترس لای عێراقییەکان دروست دەکات ڤیدیۆییەک ترس لای عێراقییەکان دروست دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڤیدیۆییەک ترس لای عێراقییەکان دروست دەکات

ترس لەناو دانیشتوانی پارێزگای نەینەوا لە جەزیرەی حەزرە بڵاو دەكرێتەوە، بەوەی داعش دەگەڕێتەوە ناوچەكە و كۆنترۆڵی شوێنەكە دەكاتەوە، پەرلەمانتارێك رایدەگەیەنێت، ئەو ڤیدیۆیانەی بڵاو دەكرێنەوە كۆنن.

ئەمڕۆ هەینی 9/8/2024، وەعد قەدۆ، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، بە میدیا عێراقییەكانی راگەیاندووە، عێراقییەكان ئێستا باوڕیان بەوە هەیە، كە داعش دەگەڕێتەوە ناوچەكە و بەتایبەت بۆ پارێزگای نەینەوا و كۆنتڕۆڵی ناوچەكە دەكات.

روونی دەكاتەوە، ئەوە خەونە و داعش ناگەڕێتەوە، لەبەرئەوەی هێزە ئەمنییەكانی عێراق، دەتوانن ڕووبەڕووی هەموو هەڕەشەیەك ببنەوە.

دووپات لەوە دەكاتەوە، ئەو ڤیدیۆیانەی داعش كە بڵاو كراونەتەوە لە جەزیرەی حەزرە لە نەینەوا كۆنە، بۆ ئەوەیە ترس لەناو خەڵك بڵاو بكرێتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه