Kurdistan Press - ھێزەکانی عێراق خرانە ئەو پەڕی ئامادەباشییەوە ھێزەکانی عێراق خرانە ئەو پەڕی ئامادەباشییەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھێزەکانی عێراق خرانە ئەو پەڕی ئامادەباشییەوە

بەهۆی شەڕ و رووبەڕبوونەوەی هێزەكانی هەسەدە و هێزی عەشایرە عەرەبەكان لە پارێزگای دێرەزوور لە سوویا، مەترسی و هەڕەشە لەسەر سنووری عێراق-سووریا لە لای پارێزگای نەینەوا دروست بووە، هێزەكانی عێراق و حەشدی شەعبی خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، گومان دەكرێ رووداوی "نەخوازراو" رووبدات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 7/8/2024، سەرچاوەیەك بە میدیاكانی عێراقی راگەیاندووە، هێزەكانی عێراق و حەشدی شەعبی لە پارێزگای نەینەوا لەسەر سنووری سووریا، خرانە ئەو پەڕی ئامادەباشی سەربازییەوە.

سەرچاوەیەك ئەوەی خستە ڕوو، بەهۆی ئەوەی شەڕ لە نێوان هێزەكانی هەسەدە و هێزە عەشایرە عەرەبەكان رووی داوە، ئەو هێزانە خراونەتە ئامادە باشییەوە.

لە پارێزگای درێزوور، شەڕ و ڕووبەڕبوونەوەی توند لە نێوان هێزەكانی هەسەدە و "عەشایرە عەرەبییەكان" رووی داوە و هێزەكانی ئەمریكا دەستوەردانیان كردووە بۆ پشتیوانیكردن لە هێزەكانی هەسەدە.

سەرچاوەكە دووپات لەوە دەكاتەوە، ترس هەیە لەوەی رووداوێكی "نەخوازراو" رووبدات، بۆیە هەموو ئامادەكارییەك كراوە.

هاوكات حەمید یاسری ئامر لیوای ئەنساری مەرجەعییە، داوای لە هەموو چەكدارەكان كردووە، ئەوانەی مۆڵەتیشن بگەڕێنەوە دەوام بۆ ئامادەبوون و بەهێزتركردنی ئەمنی لە كەرتی نەینەوا.

بەگوێرەی هەواڵ و سۆشیاڵ میدیا، مەترسی لەسەر سنووری عێراق-سووریا لەلای پارێزگای نەینەوا هەیە، دوای ئەوەی چەكدارەكانی عەشایرە عەرەبەكان لە دێرەزوور ناوچەكەیان كۆنتڕۆڵ كرد و رووبەڕووی هەسەدە و ئەمریكا بوونەتەوە.

هێزەكە بەناوی (هێزی عەشایر) خۆی ناساندووە، هەسەدەی لە شاری ئەبو حەمام لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور دەركردووە و كۆنتڕۆڵی كردووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا