Kurdistan Press - ئەمریکا پەیامی خۆی گەیاندە سوودانی ئەمریکا پەیامی خۆی گەیاندە سوودانی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا پەیامی خۆی گەیاندە سوودانی

سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێگەیشت و تێیدا جەختیان لەسەر ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی گرژییەکانی ناوچە کردەوە.

  ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە04-08-2024، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندی بە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە کرد و تاوتوێی چەند پرسێکیان کرد. نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: سەرۆکوەزیران دووپاتی کردەوە ڕێگریکردن لە پەرەسەندنەکان تەنیا پەیوەستە بە ڕاگرتنی دەستدرێژییەکان بۆ سەر غەززە و بەرفراوانبوونی بۆ لوبنان و ڕاگرتنی نەتەنیاهۆ و حکومەتەکەی، هەروەها ڕێگرتن لە پەلاماردانی دەسەڵاتدارانی "داگیرکاری زایۆنیستی" بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە و کۆتاییهێنان بە پێشێلکردنی دووبارەبووەوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان و سەروەریی وڵاتان و هەوڵەکانی بۆ بڵاوکردنەوەی ململانێ و فراوانکردنی بازنەی قەیرانەکان. وەزیری دەرەوەی ئەمریکا خواستی ئەمریکا و ئیدارەی ئەمریکای دەربڕی بۆ ئەوەی عێراق ڕۆڵی هەبێت لە کۆنترۆڵکردنی دۆخی ناوچەکە و ڕێگریکردن لە پەرەسەندنەکان لەلایەنە جیاوازەکانەوە، ئەمەش لە بەردەوامی هەوڵەکانی عێراق بۆ پشتیوانیکردن لە سەقامگیری و ئاشتی ناوچەکە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا