سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە بەغدا، لەگەڵ فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك كۆ دەبێتەوە، بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پێكهێنانی ئیدارەی پارێزگاكە و یەكلاكردنەوەی پۆستەكانە.
ئەمڕۆ شەممە 3/8/2024، بە پێی میدیا عێراقییەكان، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەگەڵ فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك كۆ دەبێتەوە.
ئاماژە بەو كراوە، كۆبوونەوەكە لە بەغدا دەبێت و هەردوو ئەندامەكە فراكسیۆنی پارتی بەشداری كۆبوونەوەكە دەكەن.
هاوكات روونكراوەتەوە كۆبوونەوەكە بۆ گفتوگۆكردنە لەبارەی پێكهێنانی ئیدارەی كەركووك و دابەشدكردنی پۆستەكان.
هەروەها ئەوەش خراوەتە ڕوو كە كۆبوونەوەیەكی گرنگ دەبێت لەبەر ئەوەی سوودانی لەگەڵ لایەنەكانی دیكە دانیشتووە، پارتی دوای فراكسیۆنە لەگەڵی كۆ دەبێتەوە.
ئەمە لە كاتێكدایە كە ماوەی چەند جارێكە هەوڵ بۆ پێكهێنانی حكوومەتی خۆجێیی پارێزگای كەركووك دەدرێت، بەڵام بەهۆی ناوكۆكیی نێوان لایەنەكان نەتوانراوە ئەو پرسە یەكلا بكرێتەوە.
ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، لە 16 كورسیی پێكهاتووە، حەوت كورسیی هی كوردە، شەش كورسی عەرەب، دوو كورسی توركمان و كورسییەك كریستیانەكان.
وەڵام بدەوه