سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەران ئاشكرا دەكات.
بڵاوبوونەوەی هەواڵی نەبوونی كێشە لە دابەشكردنی مووچە، بۆ فەرمانبەران گرنگە و سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانیش لەمبارەیەوە دڵنیایی دەدات.
ئومێد سەباح، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە سلێمانی سەبارەت بە مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەران ڕایگەیاند: لیستەكانمان بۆ بەغدا ناردووە لە پەیوەندیداین لەگەڵ بەغدا و پێش ئەوەی بێمە ئێرە قسەم لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا كرد و پێیان گوتم كە مووچە هیچ گرفتێكی نییە. مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی حكوومەتی عێراق چەند ڕۆژێک دواكەوتووە.
وەڵام بدەوه