نڕخی یەک پۆست لە پارێزگایەکی عێراق گه‌یشتووه‌ته 100 ملیۆن دۆلار
لە دادگه‌ی فیدراڵی عێراق سکاڵایه‌كی نوێی تۆماركرد، سەبارەت بە كڕین و فرۆشتن بە پۆستی پارێزگاری دیاله .
ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە، بەهۆی ناکۆکییە سیاسییە ئاڵۆزەکانی نێوان لایه‌نه‌كانه‌وه، لە مانگی شووباتی ڕابردووەوە نەیتوانیوە یه‌كه‌م دانیشتنی خۆی بكات.
عەممار شەنبە تەمیمی، سەرۆکی بزووتنەوەی جەماوەری دیالە ڕایگەیاند: به‌های به‌ده‌ستهێنانی پۆستی پارێزگاری دیاله گه‌یشتووه‌ته 100 ملیۆن دۆلار، سه‌رجه‌م بەڵگەكانیش لەو بارەیەوە دەخەینە بەردەم دادگه‌ی فیدراڵی.
ئەوس ئیبراهیم، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە ئاشکرایكرد: ناکۆکی نێوان هه‌ردوو فڕاكسیۆنی بەدر و دەوڵەتی یاسا سەبارەت بە پۆستی پاریزگاری دیالە بەردەوامە، هیچ نیشانەیەکی چارەسەریش تائێستا له ئارادا نییه.


وەڵام بدەوه