دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی ورد و دروست لیستی مووچه ڕه‌وانه‌ی به‌غدا كرا، هیچ بیانوویه‌ك نه‌ماوه‌ته‌وه بۆ به‌غدا تاوه‌كو به‌هانه بگیرێت به‌رامبه‌ر لیسته‌كه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی په‌یامێكی ئاراسته‌ی ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی حكومه‌تی فیدڕاڵ كردووه، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ربه‌ست و كێشه دروست نه‌كات بۆ لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان. چونكه ڕێككه‌وتن كراوه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم.
ئه‌م په‌یامه‌ی سوودانی له‌كاتێك دایه، كه میدیا عێراقییه‌كانی دژ به هه‌رێمی كوردستان، كه ئه‌مجاره ته‌یف سامی پرسی داهاتی نه‌وتی هه‌رێم ده‌كات به كێشه، به‌ڵام هه‌ر زوو سوودانی هاته سه‌رخه‌ت و دڵنیایی ده‌دات له‌سه‌ر دروست نه‌بوونی كێشه و به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم.
وەڵام بدەوه