رۆژی هەینی ڕابردووە 19ی 7ی 2024، پرۆسەی وردبینی لە لیستی ناوی کاندیدان لە کۆمسیۆنی ههڵبژاردنهكان دەستی پێکردووە و بڕیارە تا رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو بەردەوام بێت.
مەروان محهمهد، بەرپرسی نووسینگەی هەولێری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕاگەیاند، لە ڕۆژی هەینیەوە پرۆسەی وردبینی لە لیستی کاندیدان دەستی پێکردووە و تا رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت و دوای وردبینیەکە لیستی کاندیدەکان دهنێردرێته نووسینگەی نیشتیمانی و دواتر دەنێردرێتە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ و دەستەی دەستپاکی، دەبێت لە ماوەی ١٥ رۆژدا وردبینیکە تەواو بکەن.
گوتیشی، ئەگەر هەر کاندیدێک ڕەت کرایەوە، ماوەیەک دەدرێتە لایەنەکان بۆ ئەوەی کەسێکی دیکە بخرێتە شوێنی ئەو کاندیدە.
لەبارەی کاتی تیرووپشک بۆ لیستی کاندیدان، بهرپرسهكهی كۆمسیۆن، گوتیشی، بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو، تیرووپشک بۆ لیستەکان بکرێت.
وەڵام بدەوه