شاندێکی ئەمنیی عێراق بەسەرۆکایەتیی قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی گەیشتە هەولێر و بڕیارە لەگەڵ مەسرور بارزانی کۆببێتەوە و نوێترین پێشهاتە ئەمنییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان باس بکەن.
عێراق لەشکرکێشییەکانی تورکیا بۆ سەر خاکەکەی ڕەتدەکاتەوە، هاوکات بۆ وەرگرتنی هەڵوێستێکی یەکگرتوو شاندەکە لەسەر داوای ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هاتووەتە هەولێر کە دوێنێ بەسەرپەرشتیی سوودانی کۆبووەوە.
نووسینەگەی ڕاگەیاندنی قاسم ئەعرەجی ڕایگەیاند: بەپێی ڕێنماییەکانی سەرۆکوەزیران لیژنەیەک نێردراوە بۆ پێداچوونەوە و چاودێریکردنی پێشهاتەکان لەلایەنی تورکیاوە لەسەر سنووری عێراق، هاوکات لەشکرکێشیی بۆ نێو هەرێمی کوردستان و وەرگرتنی هەڵوێستێکی یەکگرتوو لەمبارەیەوە.
لە کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئاسایشی نیشتمانی عێراق "لەشکرکێشی و پێشێلکارییە سەربازییەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراقی ڕەتکرایەوە، هاوکات بە پێویست زانرا تورکیا ڕەچاوی پرەنسیپەکانی دراوسێیەتی باش بکات.
وەڵام بدەوه