KurdistanPress...

CLOSE

بەڵێنێک لە سوودانیەوە بۆ دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا

سەرۆکوەزیرانی عێراق و جێگری سەرۆکی پەرلەمان دواکەوتنی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانیان تاوتوێ کرد و سوودانی بەڵێنی کێشەی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان چارەسەر بکات.

دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەمرۆ چوارشەممە، 10ـی تەمموزی 2024،  لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی کۆمەڵێک پرس کۆبوونەتەوە، لەنێویاندا چارەسەرکردنی کێشەی نەناردنی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەئەمنییەکان.

دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا گوتیشی: داوایان لەسەرۆکوەزیران کردووە، ئەو ناوانەی لەلیستی هێزەئەمنییەکان کێشەی تێدایە جێبهێلدرێت بۆ دیوانی چاودێری دارایی تاوەکو وردبینی تێدابکات و ئەو ناوانەشی کە وردبینی تێیدا کۆتایی هاتووە و کێشەی نیە مووچەکانیان خەرج بکرێت.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق ئاماژەی بەوەش دا، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڵێنی داوە لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا کێشەی مووچەی هێزە ئەمنیەکان چارەسەربکرێت و مووچەکانیان رەوانەدەکرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه