Kurdistan Press - پێشنیارێکی سەرۆک بارزانی کێشەیەکی گەورە چارەسەردەکات پێشنیارێکی سەرۆک بارزانی کێشەیەکی گەورە چارەسەردەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پێشنیارێکی سەرۆک بارزانی کێشەیەکی گەورە چارەسەردەکات

راوێژکارێکى محەممەد حەلبووسی رایگەیاند لە کۆبوونەوەى لەگەڵ لایەنە سوننەکان سەرۆک بارزانى دەستپێشخەریى کردووە بۆ یەکلاکردنەوەى پۆستى سەرۆکى پەرلەمان، داوای لێکردوون بە یەک بەربژێرەوە بچنە پەرلەمان.

سعوود مەشهەدانی، راوێژکارى محەممەد حەلبووسی، سەرۆکى پارتى تەقەدووم راگەیاند"سەرۆک بارزانى توانى سەرجەم لایەنە ناکۆک و رکابەرەکانى سوننە کۆبکاتەوە بەوانەوەش کە ببوونە هۆى کێشە لەسەر پۆستى سەرۆکى پەرلەمان، چەند پێشنیازێک لەلایەن سەرۆک بارزانى هەبوو کە سووننەکان کۆبکاتەوە و بە یەک بەربژێر بچنە نێو پەرلەمان".

رۆژی 4ى تەممووزی 2024 سەرۆک بازرانى لەگەڵ نوێنەرى لایەنە سوننەکان لە بەغدا کۆبووەوە، یەکێک لە پرسە سەرەکییەکان یەکلاکردنەوەى پۆستى سەرۆکى پەرلەمان بوو، کە زیاتر لە حەوت مانگە چۆڵە. 

سعوود مەشهەدانی گوتی: "بەمنزیکانە لایەنە سوننەکان کۆدەبنەوە بۆ ئەوەى لەسەر بەربژێرێک بسازێن و بە زیاتر لە بەربژێرێک نەچنە پەرلەمانەوە. ئەو بەربژێرە جێگەى رەزامەندى هەموو لایەک بێت بە حەلبوسیشەوە."

لە 14ـی تشرینى دووەمی ساڵى رابردووەوە پۆستى سەرۆکى پەرلەمان چۆڵە، ئەویش بەهۆى بڕیارێکى دادگەى باڵاى فیدراڵیی عێراق بە لێسەندنەوەى ئەندامێتی محەممەد حەلبووسی لە پەرلەمان، کە هاوکات سەرۆکى پەرلەمان بوو.

دوو جار پەرلەمان دانیشتنى بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکەکەى کردووە و هەردوو جارەکە لە گەڕى دوومى دەنگداندا دانیشتنەکە راگیراوە، دوایین کۆبوونەوەى پەرلەمان بۆ ئەو پرسە لە 18ى ئایار بوو رکابەرییەکە لە قۆناخى دووەم لە نێوان مەحموود مەشهەدانی، سالم عیساوى  راوێژکارێکى محەممەد حەلبووسی رایگەیاند لە کۆبوونەوەى لەگەڵ لایەنە سوننەکان سەرۆک بارزانى دەستپێشخەریى کردووە بۆ یەکلاکردنەوەى پۆستى سەرۆکى پەرلەمان، داوای لێکردوون بە یەک بەربژێرەوە بچنە پەرلەمان.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه