Kurdistan Press - یەک ھەنگاو ماوە دوو مووچە بۆ ھێزە ئەمنییەکان دەنێردرێت یەک ھەنگاو ماوە دوو مووچە بۆ ھێزە ئەمنییەکان دەنێردرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

یەک ھەنگاو ماوە دوو مووچە بۆ ھێزە ئەمنییەکان دەنێردرێت

عێراق لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانی بۆ مانگەکانی ئایار و حوزەیران تاوەکو ئێستا پەسند نەکردووە، پێشنیازێک خراوەتە بەردەم سوودانی کە بەبێ چارەسەرکردنی تێبینییەکانی وەزارەتەکە ئەو دوو مووچەیە خەرج بکات. 

پێشنیازەکە بەو شێوەیەیە کە "لیستێکی نوێی مووچە بۆ هێزە ئەمنییەکان، لەنێوان دیوانی چاودێریی وەزارەتەکانی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان کە چارەسەری تێبینییەکانی دارایی فیدراڵی تێدابێت، ئامادە بکرێت."

بە گوێرەی پێشنیازەکە "لە 60 رۆژدا دەبێت هەردوو دیوانی چاودێریی وەزارەتەکان لەوبارەیەوە کۆببنەوە و تێبینییەکان چارەسەر بکەن و لیستە نوێیەکە بۆ هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان ئامادە بکەن."

لەو ماوەیەی تاوەکو تێبینییەکان چارەسەر دەبن، "داوا لە سوودانی کراوە مووچەی مانگەکانی ئایار و حوزەیران-ی هێزە ئەمنییەکان رەوانە بکات. تاوەکو ئێستا سەرۆکوەزیرانی عێراق لەوبارەیەوە بڕیاری نەداوە. بەڵام بە ئەگەرێکی زۆر لەم دوو ڕۆژەدا واژۆی لەسەر دەکات دوو مووچە بەسەریەک بۆ ھێزە ئەمنییەکان دەنێردرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه