Kurdistan Press - ھۆشداری دەدەن لەبارەی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما ھۆشداری دەدەن لەبارەی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھۆشداری دەدەن لەبارەی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما

ئەمڕۆ یەکشەممە، 23ی حوزەیرانی 2024 دوو وەزارەتی عێراق کۆمەڵێک ڕێنوێنییان بڵاو کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی شەپۆلی توندی گەرما، کە پێشبینی دەکرێت پلەی گەرما بۆ سەروی 50 پلەی سیلیزی بەرزەوە بێت.

وەزارەتی ژینگەی عێراقی فیدراڵ، بۆ ڕێگریکردن لە وشکبوونی پێست و سووتانی خۆر لە ڕۆژانی گەرمدا، کۆمەڵێک ڕێنوێنیی بڵاو کردەوە و داوا لە هاووڵاتیان دەکات، جلوبەرگی ڕەنگی کاڵ لەبەر بکەن، بە شێوەیەک جەستە بە باشی داپۆشێت، هەروەها بەکارهێنانی کرێمی دژەخۆر و خۆبەدوورگرتن لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ بە تیشکی خۆر لە کاتی نیوەڕواندا.

هەروەها خواردنەوەی ئاوی پێویست بۆ پاراستنی شێداربوون و خۆبەدوورگرتن لە چوونەدەرەوە لە ماڵەوە لە گەرمترین ماوەکانی ڕۆژدا، داواش دەکات هاووڵاتیان لە کاتی چوونەدەرەوە چاویلکەی خۆر و کڵاو و چەتر و سەیوان بەکار بهێنن.

هەروەها وەزارەتەکە داوا لە هاووڵاتیان دەکات، ئاو و وزەی کارەبای بەپێی پێویست بەکار بهێنن، چونکە بەهۆی گەرماوە ناتواندرێت کارەبای پێویست دابین بکرێت.

هاوکات وەزارەتی تەندروستیی عێراقی فیدراڵ، داوا لە خاوەن دوکانەکان و خاوەنی ئەو شوێنانە دەکات کە خواردن و خواردنەوە دەفرۆشن لە پلەی گەرمی گونجاودا خواردنەکان بیهێڵنەوە و نەیانخاتە بەر تیشکی خۆر بۆ پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتیان.

ئەمڕۆ یەکشەمە، وەزەراتەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: شەپۆلی گەرمای پلەبەرز لەوانەیە کاریگەریی نەرێنیی لەسەر دروستیی خواردن و خواردنەوەکان هەبێت، بەتایبەتی ئەوانەی تازەن یان هەڵگیراون و کاریگەریی هەیە لەسەر تەندروستیی مرۆڤ لە کاتی بەکارهێناندا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه