نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە سنووری پارێزگای نەینەوا، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما كۆگایەكی هەڵگرتنی چەك تەقییەوە و بەهۆیەوە قوربانی كەوتەوە.
تەقینەوەكە لە كۆگایەكی هەڵگرتنی چەك لە رۆژئاوای شاری مووسڵ لەسەر سنووری نێوان عێراق و سووریا تەقیوەتەوە كە سەر بە هێزەكانی پاسەوانی سنوور بووە.
تەقینەوەكە لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لە كۆكاگە روویداوە. لە ئەنجامی تەقینەوەش دوو ئەندامی هێزەكانی پاسەوانی سنوور بریندار بوون.
وەڵام بدەوه