Kurdistan Press - لە کۆمسیۆنی عێراقەوە لە کۆمسیۆنی عێراقەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە کۆمسیۆنی عێراقەوە

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، تا ئێستا بڕیار بۆ درێژكردنەوەی تۆماركردنی لیست، هاوپەیمانییەكان و سەربەخۆكان و حزبەكان نییە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 13/6/2024، جمانە غەلای، گوتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ئاماژەی بەوە كرد، دەرگای تۆماركردنی لیست، هاوپەیمانییەكان، سەربەخۆكان و حزبەكان كردەوە تا ئەمڕۆ 13ی حوزەیران، بەردەوام دەبێت.روونی دەكاتەوە كە نیازی درێژكردنەوە بۆ تۆماركردنی لیست و هاوپەیمانییەكان و سەربەخۆكان و حزبەكان نییە. لە ماوەیەكی نزیكدا ژمارەی ئەو حزبانە رادەگەیەنرێ كە دەیانەوێت لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەشداری بكەن. ئەنجوومەنی كۆمسیاران، رۆژی پێنجی ئەیلوولی 2024، دەست نیشانكردووە، بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، بەڵام تا ئێستا مەرسوومی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بۆ ئەو رۆژە دەرنەكراوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه