جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رای گەیاند، حكوومەتی هەرێمی كوردستان ناوی سەرجەم دەزگا ئەمنییەکانی بۆ بەغدا ناردووە و تەنیا وردبینی ماوە.
ئەمڕۆ چوارشەم 12ـی حوزەیران، شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، بە میدیاكانی راگەیاند، حكوومەتی هەرێمی كوردستان ناوی سەرجەم دەزگا ئەمنییەکانی بۆ بەغدا ناردووە و تەنیا وردبینی ماوە، هەركاتێك وردبینییەكەی تەواو بوو، بەغدا مووچەی مانگی پێنج دەنێرێت.
لەبارەی پرسی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستانیش گوتی، لە دواین كۆبوونەوەی حكوومەتی عێراق لەگەڵ شاندی هەرێمی كوردستان و كۆمپانیا نەوتییەكان پێی گوتوون، پێویستمان بەوەیە نەوتی هەرێمی كوردستان هەناردە بكرێت، لەبەرئەوەی جگە لەوەی زیانی بە هەرێمی كوردستان گەیاندووە، زیانیشی بە عێراق گەیاندووە.
باسی لەوەش كرد بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان تەنیا گرفتی هەقدەستی كۆمپانیاكان ماوە، بۆ ئەوەش نزیكن لە رێككەوتن.
وەڵام بدەوه