حكوومەتی عێراق ئاگەدار دەكرێتەوە كە ململانێكان لە ناوچەكە فراوانتر دەبێ و چەند وڵاتێك دەگرێتەوە لەوانە عێراق، چونكە شەڕەكە لەگەڵ حزبوڵا گەورەتر دەبێت و ئێرانیش راستەوخۆ لەرێگای میلیشیاكانی عێراق، سووریا، لوبنان و یەمەن بەشداری دەكات، ئیسرائیلیش بەتوندتر وەڵام دەداتەوە.
گۆڤاری نیوزویك ئاگەداری حكوومەتی عێراق دەكاتەوە كە ململانێكان و شەڕەكە لە ناوچەكە مەترسیدارتر و فراوانتر دەبێ، زۆر وڵات دەگرێتەوە لەوانە عێراق.
بە گوێرەی گۆڤارەكە، شەڕ لە باكووری ئیسرائیل لەگەڵ حزبوڵا بەردەوام دەبێت، ئەمەش سەر دەكێشێ بۆ شەڕێكی خوێناویی.
ئەمەش مانای وایە ئێران راستەوخۆ لە رێگای میلیشیاكانی لە عێراق، یەمەن و لوبنان بەشداری لە شەڕەكە دەكات.
عیران عەسیوان، جێگریی پێشووی سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل، قسەی بۆ گۆڤارەكە كردووە و ئاماژەی بەوە كردووە، پێشبینی بكەن كە لەناو ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیسرائیل، بەردەوامی بە شەڕ لە غەزە بدرێ، ئەمەش واتا شەڕی تەواو لەگەڵ حزبوڵا، ئێرانیش راستەوخۆ لە رێگەی میلیشاكانەوە وەڵامی ئیسرائیل بە مووشەك و دڕۆنەوە دەداتەوە.
دووپاتی لەوە كردەوە كە ئیسرائیل ئەوكات زۆر بەتوندی وەڵامی میلیشیاكان دەداتەوە.
ئەوە لە كاتێكدایە لە چەند رۆژی رابردوو، رۆژنامەی (شەرق ئەوست) لە زاری چەند سەرچاوەیەكی حكوومەتی عێراق و لایەنی میلیشیاكانەوە زانیاری ئەوەی دركاند، كە حكوومەتی عێراق ئاگەدار كراوەتەوە كە ئیسرائیل ئامادەكاریی دەكات بۆ ئەوەی هێرش بكاتە سەر گرووپە چەكدارەكانی عێراق، ئەمەریكاش نیگەرانی خۆی بە مەحمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیاندووە، كە پێویستە حەشدی شەعبی و میلیشیاكانەوە جڵەو بكات.
وەڵام بدەوه