ژمارەیەك لە میلیشیا شیعەكان بواری 40 رۆژیان بە محەمەد شیاع سوودانی و حكوومەتەكەی داوە، واتە تا ناوەڕاستی مانگی تەمووزی داهاتوو، بۆ یەكلاكردنەوەی بابەتی دەركردنی هێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق، ئەگینا دەست بە هێرشەكانیان بۆ سەر بەرژەوەندیی و هێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق و ناوچەكە دەكەنەوە.
لای خۆیەوە و وەك گەیاندنی پەیامی هێرشەكان و دیاریكردنی رێگەچارە لەبەردەم سوودانی، عەلی زوبێدی، ئەندامی چوارچێوەی هاوئاهەنگیی شیعە رای گەیاند كە حكوومەتی ئێستەی عێراق بەر لە تەواوبوونی ماوەی كاركردنی، هەوڵی كۆتاهێنان بە بوونی سەربازیی بیانی لە عێراق دەدات.
زیاتر گوتی، حكوومەتی عێراق رژدە لە بابەتی كۆتاهێنان بە بوونی سەربازیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق و لە رێگەی لیژنەكانەوەی كاری راستەقینە كراوە و پێشكەوتن لە گفتوگۆكانی نێوان بەغدا و واشنتن هەیە، بۆیە سوودانی هەوڵ دەدات بەر لە كۆتاهاتنی ماوەی كاركردنی حكوومەتەكەی كۆتایی بەو دۆسیە بێنێت بۆ حكوومەتی دوای خۆی جێی نەهیڵێت.
وەڵام بدەوه