Kurdistan Press - عێراق مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم خەرجکرد عێراق مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم خەرجکرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

عێراق مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم خەرجکرد

كەمێك لەمەوبەر، وەزارەتی دارایی عێراق بە فەرمی رایگەیاند، مووچەی مانگی ئایاری مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان خەرج كراوە.

بەپێی راگەیاندراوێكی وەزارەتی دارایی عێراق كە لە پێگەی فەرمیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردۆتەوە، رای گەیاندووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی 6ی 2024، فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتەكە، مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی خەرج كردووە.

هاوكات ئاماژە بەوە دراوە كە لەگەڵ مووچەخۆرانی شارستانی، شایستە داراییەكانی كەمەندامان و بەڕێوەبەرایەتییەكانی تۆڕی چاودێریی كۆمەڵایەتی و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی و مووچەی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی و مووچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانییانی سیاسی خەرج كراوە. 

جەختیش كراوەتەوە كە ئەم بڕە پارەیە لە چوارچێوەی تەرخانكراوی دارایی بۆ مانگی ئایاری 2024 خەرج كراوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه