كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، ئامادەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ، دەشڵێت چاوەڕوانی سەرۆكایەتی هەرێمن مەرسومێكی نوێ دەربكات.
رۆژنامەی (الصباح) لە ژمارەی ئەمڕۆی رۆژنامەکەیدا بڵاویکردەوە، كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، چاوەڕوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانە، وادەیەكی نوێ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریبكات لە مساڵدا.
ئەحمەد مازن، بەرپرسی راگەیاندنی نوسینگەی كۆمیسیۆنی هەولێر بە رۆژنامەکەی وتووە، كۆمیسیۆن ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە (5) ئەیلولی ئەمساڵدا.
دەشڵێت، چاوەڕوانی دەرچوونی مەرسومن لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانەوە، بۆ دیاریكردنی وادەیەكی نوێ بۆ ئەنجامدانی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، لە ساڵی (2024)دا.
ئاماژەی بەوەش کردووە، كۆمیسیۆن رێگەیداوە بە كاندیدەكانی پەرلەمانی كوردستان و هەروەها خێزانەكانیشیان، بۆ گۆڕینی ناوەندەكانی دەنگدانیان بۆ ئەو ناوەندانەی كە لەچوارچێوەی بازنەی هەڵبژاردنەكەیان خۆیان كاندیدكردووە، لەماوەی تازەكردنەوەی تۆماری دەنگدەراندا .
ئەحمەد مازن باسی لەوەش کردووە، كارەكان بەردەوامە بۆ دابەشكردنی كارتە تازەكراوەكانی دەنگدان، لەڕێی ناوەندەكانی تۆماركردنی سەر بە نوسینگەكان، كە ژمارەیەان (53) ناوەندە، وێڕای (85) تیمی گەڕۆك
وەڵام بدەوه