KurdistanPress...

CLOSE

بوودجە پەسەند دەکرێت

‎لیژنەی دارایی عێراق لە دواین كۆبوونەوەی شەوی رابردوو، راپۆرتی كۆتایی لەبارەی هەمواری بودجەی ساڵی 2024 ئامادە كرد، پشكی هەرێمی كوردستان بە 20 تریلۆن 910 ملیار دینار بە جێگیری مایەوە.

‎لە كۆبوونەوەی شەوی رابردووی لیژنەی دارایی عێراق كردوویەتی، لەبارەی دواین راپۆرتی هەمواری بودجەی ساڵی 2024، دەركەوت پشكی هەرێمی كوردستان بەجێگیری مایەوە

‎لە راپۆرتەكەدا بودجەی ئەمساڵ تەنیا خشتەی داهات و خەرجی لەخۆ دەگرێت بە بڕی خەرجیی زیاتر لە 211 تریلیۆن دینار.

‎لەبارەی پشكی هەرێمی كوردستان، پشكی هەرێم لەگەڵ بڕی تەرخانكراو بۆ تێچووی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان، بە 20 تریلیۆن و 910 ملیار دینار دیاری كراوە،  لەم  بڕە زیاتر لە 11 تریلیۆن و 500 ملیار دینار، بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تەرخان كراوە و بەتەواوی بەدەركراوە لە مەرجی خەرجی كرداری  ( الانفاق الفعلی).

‎بڕیارە سبەی دووشەم ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆ ببێتەوە بۆ پەسندكردنی، بەوەش دابەشكردنی مانگانەی مووچە لە هەرێمی كوردستان بە تەواوی مسۆگەر دەبێت، ئەگەر هیچ بەربەستێك دروست نەكرێت

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه