Kurdistan Press - عێراق چاو لە ھەرێمی کوردستان دەکات عێراق چاو لە ھەرێمی کوردستان دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

عێراق چاو لە ھەرێمی کوردستان دەکات

لە ساڵی 2023دا حكوومەتی هەرێمی كوردستان، گفتوگۆی لەگەڵ عێراق دەستی كرد بە پێدانی تابلۆی نوێ و لە هەرێم كاری پێ كرا‌، بەڵام لە ئەمڕۆوە ئەو پرۆسەیە لە عێراق دەست پێ‌ دەكات و هاتوچۆی سەرجەم پارێزگاكانی عێراق تابلۆی نوێ‌ چاپ دەكەن.

ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد حەسوون گوتەبێژی هاتوچۆی پارێزگای بەغدا رای گەیاند، بەپێی‌ ئەو فەرمانەی لە هاتوچۆی گشتی دەرچووە، تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی عێراق گۆڕانكاریی بەسەردا دێت و تابلۆكە شێوەی باریك دەبێتەوە.

زیاتر گوتی، تابلۆكان ناوی پارێزگاكانی بەسەرەوە نامێنێت، دەبێتە ژمارە و پیت و سەرجەمیان بە ئینگلیزی دەبێت.

بەگوتەی ئەو بەرپرسەی هاتوچۆ، فەرمان دەرچووە لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق كار بكەن بۆ دروستكردن و پێدانی تابلۆی نوێ‌ بە هاووڵاتییان.

دوێنی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، یەكەم تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێلی چاپ كرد كە هاوشێوەی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هەرێمی كوردستانە.

لە ساڵی 2023 هەرێمی كوردستان دەستی كردووە بە پێدانی تابلۆی نوێ‌ بە شوفێران، ئەوەیش دوای رێككەوتنی هەردوو حكوومەت بۆ دروستكردنی تابلۆیەكی هاوبەش دێ‌.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه