مەسروور بارزانی، سه‌رۆكى حكوومه‌تی هەرێمی كوردستان، هه‌میشه جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرده‌وه، به‌غدا ناتوانێت به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت و فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم برسى بكات، به‌رده‌وام له خه‌مى فه‌رمانبه‌ران و كۆتاییهاتنى كێشه‌ى مووچه بووه، به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له ده‌ره‌وه‌ى كێشه‌كان و پێشینه‌ى كاره‌كانى حكوومه‌ت بێت.
ناسر هه‌ركى، ئه‌ندامى خولى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق ڕاگه‌یاند، چه‌ندین مانگه فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له دۆخێكى خراپدان و رووبه‌ڕووى كێشه كراونه‌ته‌وه، چونكه مووچه‌كانیان دواده‌كه‌وێت و نه‌ده‌درا به‌غدا ده‌ستى ده‌ستى ده‌كرد و هه‌ر مانگه‌ى به بیانوێك مووچه‌ى دواده‌خست و له راستیدا بیانووه‌كه‌ش هیچ بنه‌ماى نه‌بوو، به‌غدا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى به سیاسى كردووه و به‌ستویه‌تیه‌وه به كێشه سیاسییه‌كان ،له‌كاتێكدا فه‌رمانبه‌ر تاوانى نییه و مافى خۆیه‌تى مانگانه له‌كاتى خۆى مووچه وه‌ربگرێت،
روونی كرده‌وه، فه‌رمانبه‌ران ماندووبوون، له‌كاتێكدا خه‌ڵك و فه‌رمانبه‌ریش ده‌بێت خزمه‌ت بكرێن و ئه‌و مافه‌ى خۆیان كه هه‌یه مانگانه له كاتى خۆیدا دابه‌ش بكرێت. سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا، له خه‌مخۆرى و په‌رۆشی بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و كۆتاییهاتن به‌و دۆخهیە و دوێنێش تا ڕاده‌یه‌كى باش هه‌واڵى خۆشی داوه به فه‌رمانبه‌ران كه چیتر مووچه نه‌به‌سترێته‌وه به كێشه سیاسییه‌كان، هه‌وڵى سه‌رۆكى حكوومه‌ت بۆ كۆتاییهێنان به پرسى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم كه به سیاسى كرابوو، قووتى خه‌ڵكى كرابووه ململانێى نێوان هەرێم و ناوەند، پاره‌كه‌ش لاى به‌غدا بوو ڕه‌وانه‌ى نه‌ده‌كرد یان مانگانه له كاتى خۆى دواى ده‌خست و نه‌یده‌نارد.
هیوا ره‌شید چاودێرى سیاسى ڕاگه‌یاند، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هه‌وڵێكى زۆرى ناوخۆیی هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ى پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان لاواز بكرێت و كۆتایی به كێشه‌ى مووچه نه‌یه‌ت، چونكه له به‌رژه‌وه‌ندیى هه‌ندێ كه‌س و لایه‌ن بوو، به‌ڵام سه‌رۆكى حكوومه‌ت به هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانى و به پێداگرى له‌سه‌ر چاره‌سه‌رى مووچه، ده‌یه‌وێت بۆ هه‌میشه كۆتایی به‌و كێشه‌یه بێنێت و چیتر فه‌رمانبه‌ران چاویان له‌وه نه‌بێت كه‌ى مووچه وه‌رده‌گرن، دواده‌كه‌وێت یان نا، سه‌ردانه‌كه‌شى بۆ به‌غدا بۆ ئه‌وه بووه كه چیتر مووچه فه‌رمانبه‌ران دوانه‌كه‌وێت، به‌غدا مافى فه‌رمانبه‌ران و مووچه و شایسته‌ى خه‌ڵكى كوردستان بدات كه چه‌ندین مانگه ئاماده نییه بیدات و بهردهوامنیش مووچه‌ى دواخستووه.
زیاتر گوتى، فه‌رمانبه‌ر هه‌میشه چاوى له‌وه‌بوو مانگانه له كاتى خۆى مووچه وه‌ربگرێت، ئهورێككهوتنهى مانگى رابردوو كرا له لایه‌ن هه‌ردوو سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم و عیراق بۆ كۆتایی هاتنى كێشه‌ى مووچه، به‌غدا كارى پێنه‌كرد، ئه‌وه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندى فه‌رمانبه‌ران بوو سه‌رۆكى حكوومه‌ت ئه‌نجامیدا،حكوومه‌ت هه‌ر كارێك بكات بۆ خزمه‌تى خه‌ڵكه و ئامانجه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵك پێش به‌رژه‌وه‌ندى تر بكه‌وێت، حکوومەتى هه‌رێم ئاماده‌ى هه‌موو شتێكه له پێناو كۆتایی هاتنى كێشه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران
وەڵام بدەوه