ئەمڕۆ 30-5-2024 سەرۆکوەزیران بارزانی بە یاوەری شاندێک سەردانی بەغدای کرد. خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە، ڕایگەیاند: سەردانی مەسرور بارزانی گرنگە، پێمان وایە زۆرینەی کێشەکان چارەسەر کراون و ئەو کێشانەشی ماوەنەتەوە لە ڕۆژانی داهاتوودا چارەسەر دەکرێن.
خەمیس خەنجەر زیاتر وتی ئیرادەیەک لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عێراق هەیە، دەرفەتێکی دیکە بدرێ بۆ تێگەیشتن لەنێوان لایەنەکان و هەڵبژاردن بێ پارتی مانایەکی نابێت.
وەڵام بدەوه