Kurdistan Press - ھۆشدارییەکی توند لە ئەمریکاوە بۆ عێراق ھۆشدارییەکی توند لە ئەمریکاوە بۆ عێراق | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھۆشدارییەکی توند لە ئەمریکاوە بۆ عێراق

باڵوێزی ئەمریكا لە بەغدا، بە توندی هێرشەكەی سەر كۆمپانیایەكی ئەمریكی لە پایتەختی عێراق سەركۆنە كرد.

ئێلینا رۆمانۆوسكی، خانمە باڵوێزی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە بەغدا، راگەیاندراوێكی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (X) بڵاو كردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە كرد: "ئەو هێرشە توندانەی ئەم دواییە سەركۆنە دەكەین كە كراونەتە سەر كۆمپانیاكانی ئەمریكا و كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان."

هاوكات داوای لە حكوومەتی فیدڕاڵیی عێراق كرد، رێوشوێنی پێویست بگرنە بەر و لێكۆڵینەوەیەكی گشتگیر بكەن و بەرپرسانی ئەم هێرشانە ڕووبەڕووی یاسا بكەنەوە و "ڕێ لە هەر هێرشێكی دیكە لە داهاتوو بگرن."

هۆشداریی ئەوەشی داوە كە "ئەم جۆرە هێرشانە ژیانی هاووڵاتییان و موڵكوماڵیان دەخەنە مەترسییەوە، هەروەها دەكرێ ببنە هۆی لاوازكردنی توانای عێراق بۆ راكێشانی وەبەرهێنانی بیانی."

لە كۆتاییشدا ئەوەی وەبیر عێراق هێناوەتەوە كە "هێشتا پابەندین بە هاوبەشیی ئەمریكی - عێراقیی گشتیی بۆ بونیادنانی هەلی ئابووری و پێشخستن بۆ هەموو عێراقییەكان."

ئەم هەڵوێستەی ئەمریكا دوای ئەوە هات كە بەیانیی ئەمڕۆ بە دوو بۆمب، هەریەك لە كۆمپانیایەكی ئەمریكی و پەیمانگای كامبریدجی بەریتانی لە بەغدا تەقێندرانەوە. هەفتەی رابردووش دوو لقی زنجیرە ڕێستورانتی KFCی ئەمریكی هێرشیان كرابووە سەر.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه