Kurdistan Press - مەسرور بارزانی گەیشتە بەغدا مەسرور بارزانی گەیشتە بەغدا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مەسرور بارزانی گەیشتە بەغدا

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی سەردانەكەی بۆ بەغدا، ڕایدەگەیەنێت: "دەبێت سەقامگیری و ئابوورییەکی بەهێز کاری لەپێشینەمان بێت."

كەمێك پێش ئێستا (پێنجشەممە 30/5/2024)، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، گەیشتە بەغدا، لەبارەی سەردانەكەشی بۆ بەغدا، لە هەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس)، دەڵێت: "ئەمڕۆ لە بەغدام بۆ جەختکردنەوە لەسەر دابینکردنی مافەکانی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بە گفتوگۆ و لەسەر بنەمای دەستوور.

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەش داوە: "دەبێت سەقامگیری و ئابوورییەکی بەهێز کاری لەپێشینەمان بێت."

ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و بەرپرسانی دیکەی حکوومەتی فیدراڵ و سەرکردە و بەرپرسانی لایەنە سیاسییەکانی عێراق، گەیشتە بەغدا.

لە کۆبوونەوەکاندا، جیا لە تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق، گفتوگۆ لەبارەی پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور، بە تایبەتی دابینکردنی مووچە و ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان دەکرێت.

هەر لە كۆبوونەوەكانی سەرۆكی حكوومەتدا، برەودان بە هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هەردوولا لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه