Kurdistan Press - سوودانی شکستی ھێنا سوودانی شکستی ھێنا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سوودانی شکستی ھێنا

ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە ئەمڕۆ چوارشەم كۆبوونەوەیەك لە نێوان محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و نوێنەری هێزە سیاسی و پێكهاتەكانی كەركووك كە لە هەڵبژاردن براوە بوون، ساز كراوە، بەڵام كۆبوونەوەكە بێ گەیشتن بە چارەسەری بۆ كێشەكانی ئەو پارێزگایە كۆتایی هاتووە.  

روونی كردەوە، سەرۆك وەزیرانی عێراق نەیتوانیوە بگاتە چارەسەری بۆ ئەوەی بەر لە جەژنی قوربان، كە دەكەوێتە ناوەڕاستی مانكی حوزەیرانی داهاتوو، دانیشتنێكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك ساز بكرێت، سوودانی تەنیا گوێی بۆ بۆچوونی هێزە سیاسییەكان گرتووە و هیچ رێككەوتنێك نەكراوە.

دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق لە 18ی كانوونی یەكەمی رابردوو، هیچكام لە هێزە سیاسییەكانی پێكهاتەكانی كەركووك نەیانتوانی زۆرینە بە دەست بێنن، ژمارەی كورسییەكانی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك 16 كورسییە، عەربی سوننە شەش كورسی و بەرەی توركمانی دو كورسییان هەیە و هاوپەیمانن، واتە هەشت كورسی، كورد بە یەكێتی و پارتی حەوت كورسی هەیە لەگەڵ كورسییەكی كریستیانەكان دەگاتە هەشت كورسی، بۆیە هیچیان ناتوانن بە تەنیا ببنە زۆرینە و حكوومەتی ناوخۆیی پێك بێنن و سازش بۆ یەكتر ناكەن، ئەوەش وای كردووە هەموو هەوڵێك بۆ دانانی پارێزگار و سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگا و دانانی پۆستەكانیتر بوەستێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه