ئەمڕۆ یەكشەممە موقتەدا سەدر ڕێبەری ئەوتی سەدر داوای لە لایەنگرانی كرد بە هیچ شێوەیەك بە ڕێگەی توندوتیژانە وەڵامی ئەو كەسانە نەدەنەوە كە جنێو بە سەدر دەكەن.
ساڵح محەمەد عێراقی كەسایەتیی نزیك لە (سەدر) لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوە داوە كە هەنگاوەكانی سەماحەتی سەید لە ڕووی ئایینی و حەوزەیی و باوەڕەوە سەركەوتنی گەورەی بە دەست هێناوە و سۆزی هاووڵاتییانی بۆ لای خۆی كێش كردووە، ئەمەش وای كردووە زۆر كەس بێزار بن و دەست بە جنێودان بكەن بە سەدر و بە باوكی.
هەروەها دەڵێ وا دەزانن بەم جنێوانە هەنگاوەكانی پێشڤەچوونی سەدر خاو دەبنەوە، بەڵام لە راستیدا سەدر هێزی جەماوەریی فرەوانتر دەبێ.
عێراقی بە ناوی سەدرەوە دووپاتی كردووەتەوە كە قەدەغە بە شێوەی توندوتیژانە وەڵامی ئەو كەسانە بدرێتەوە كە جنێو بە سەدر دەدەن.
وەڵام بدەوه