Kurdistan Press - شارەزایەکی سەربازی مەسرور بارزانی دەتوانێت 100% دڵنیایی بدات شارەزایەکی سەربازی مەسرور بارزانی دەتوانێت 100% دڵنیایی بدات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شارەزایەکی سەربازی مەسرور بارزانی دەتوانێت 100% دڵنیایی بدات

شارەزایەکی سەربازی پێیوایە، تێپەڕینی ڕێگەی گەشەپێدان بە هەرێمی کوردستان لە ڕووی ئەمنییەوە گەرەنتیکراو دەبێت، بەڵام بۆ ئەو ڕێگەیەی کە عێراق دیاری کردبوو، ئەو گەرەنتییەی نییە.  لەسەر پێشنیازی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، هەرێمی کوردستان بووە بەشێک لە ڕێگەی گەشەپێدان و دوێنێ کۆنووسی پێشنیازەکەیان پەسەند کرد بۆ ئەوەی لە بەغدا دوای گفتوگۆ بخرێتە نێو دیزاینی پڕۆژەکەوە، دوای تەواوبوونی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان، دەتوانرێت ساڵانە 22 ملیۆن تۆن لەو ڕێگەیە بگوازرێتەوە. لە کۆ ڕێگەکە، 117 کیلۆمەتری لەنێو خاکی هەرێمی کوردستانە تا دەگاتە ئۆڤۆکۆی خاکی تورکیا. لیوا سەباح دوسکی، شارەزایی سەربازی  راگەیاند: "من دڵنیام مەسرور بارزانی دەتوانێت 100% دڵنیایی بدات لەوەی کە هەر شتێک لە ڕێگەی گەشەپێدانەوە بە هەرێمی کوردستان تێپەڕێت بە سەلامەت لە خوارووی عێراق دەگاتە تورکیا و ئەوروپا و بە پێچەوانەشەوە، بەڵام بۆ ئەو ڕێگە پێشنیازکراوانی عێراق کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستانن، ئەو دڵنیاییە نییە و بەغداش ناتوانێت گەرەنتی بکات". ئەو لیوایە ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو ڕێگەیەی کە عێراق دەیەوێت بە دەرەوەی هەرێمی کوردستان تێپەڕێت، بەهۆی تێپەڕینی بە ناو خاکی سوریا و بوونی چەندین گرووپی چەکداریش لەسەر ڕێگەکە، هەم ئێستا و هەم لە ئایندەش مەترسیدارە، چونکە ئەو گرووپانە خۆیان هۆکاری تێکدانی سەقامگیری ڕێگەکەن. د. ڕێبەر فەتاح، شارەزای ئابووری ڕاگەیاند، تێپەڕینی ڕێگەی گەشەپێدان بە هەرێمی کوردستان چەندین سوودی ئابووری هەیە، چونکە تێپەڕینەکە بە شارەکاندا، دەرفەتی کار و جموجۆڵی بازرگانیی زیاتر دابین دەکات و هەموو پێکهاتەکان لێی سوودمەند دەبن.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه