لە کۆبوونەوەی ئەوڕۆی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، قسە لەبارەی پێشنیازەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ 'ڕێگەی گەشەپێدان' کرا و بڕیاریش وایە کاتژمێر پێنجی ئێوارە واژۆ لەسەر کۆنووسەکە بکرێت. عێراق و تورکیا و ئیمارات لەسەر پڕۆژەی ستراتیژیی 'ڕێگەی گەشەپێدان' ڕێککەوتن کە ئابووریی ناوچەکە لە ڕێگەی عێراقەوە بە ئەوروپا دەبەستێتەوە، بەڵام لە نەخشەڕێی پێشنیازکراو ڕێگەکە بە هەرێمی کوردستاندا تێنەدەپەڕێ، بۆیە سەرۆکوەزیران بارزانی نەخشەڕێیەکی نوێی پێشنتاز کرد. ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوەی هەرێمی کوردستان راگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا ئێمە پێشنیازمان کردووە بە نەخشە ڕێگەیەک کە 32 کیلۆمەتر کورتترە و تێچووی کەمتریشی پێویستە، لە ڕووی ئەمنیشەوە سەقامگیرترە. یونس خالید کەعبی، بەڕێوەبەری گشتیی هێڵی ئاسنین لە وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕاگەیاند: ئێمە پێشنیازەکانمان وەرگرتووە و خوێندنەوەی بۆ دەکەین و ئێستا لە قۆناغی دایزاینداین و دەکرێت گۆڕانکاری بکرێت بەپێی تایبەتمەندی پارێزگاکان، ئێمە گەیشتووینەتە زۆر خاڵی هاوبەش. تاوەکو ئێستا ڕەزامەندی لەسەر ڕێگە دراوە کە لە فاوەوە تاوەکو مووسڵ بە هەزار و 100 کیلۆمەتر درێژ ببێتەوە، تەنیا بەشی باکووری مووسڵ بۆ نێو خاکی تورکیا ماوە کە سەرۆکوەزیران بارزانی داوای کردووە بە نێو هەرێمی کوردستاندا تێپەڕێت. شاندەکە لەگەڵ کۆمپانیا ڕاوێژکارە ئیتالییەکە سەردانی مەیدانی ئەو شوێنانە دەکەن کە بۆ ڕێگەی گەشەپێدان پێشنیار کراوە لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە.

Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
سوودانی نابێتەوە سەرۆک وەزیران
1 رۆژ پێش ئێستا
لیستی مووچەی مانگی سێ ئامادەکرا
1 رۆژ پێش ئێستا
کاتژمێری کۆتایی دیارکرا بۆ ئامادەکردنی لیستی مووچە
1 رۆژ پێش ئێستا
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە وەزیری وزەی تورکیا دەکات
1 رۆژ پێش ئێستا
هۆکاری داخستنی دەنگی ئەمەریکا ئاشکرا بوو
1 رۆژ پێش ئێستا
وەزیری وزەی وڵاتێکی زڵهێز لە هەولێرە
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه