Kurdistan Press - دادای فیدڕالی کۆدەبێتەوە دادای فیدڕالی کۆدەبێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دادای فیدڕالی کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی بۆ سكاڵایەكی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە دژی سیستمی دابەشكردنی كورسییەكانی پەرلەمانی كوردستان و نەهێشتنی كورسیی كۆتاكان كۆ دەبێتەوە. ئەمڕۆ سێشەممە، بەپێی بڕیار یەكەم دانیشتنی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بۆ تاوتوێكردنی سكاڵایەكی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی دابەشكردنی كورسییەكانی پەرلەمانی كوردستان و نەهێشتنی كورسیی كۆتاكان بەڕێوە دەچێت. بڕیار بوو  یەکشەممە دادگاییكە بەڕێوە بچێت، بەڵام دوو لە دادوەرانی دادگای فیدراڵی لە مۆڵەتدا بوون، بۆیە دانیشتنەكە بۆ ئەمڕۆ سێشەممە دواخراوە. مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێی بریكارەكەیەوە، سكاڵایەكی لە دژی سەرۆكی ئەنجوومەنی كۆمیسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە دادگای فیدراڵی تۆمار كرد، ئەوەیش بۆ گەڕانەوی مافی پێكهاتەكان.

دوای سكاڵاكەی سەرۆكی حكوومەت، سەرجەم ئامادەكارییەكانی كۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان وەستاوە تا ئەو سكاڵایەی یەكلا دەبێتەوە.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه