مانگی سووری عێراقی رای گەیاند، چوار تیمی فریاكەوتنیان ئامادە كردووە بۆ ئەوەی بنێردرێن بۆ ئێران، لە پێناو یارمەتیدانی مانگی سووری ئێرانی لە پێناو گەڕانیان بەدوای كۆپتەرە ونبووەكەی سەركۆماری ئێراندا.
ئەمڕۆ یەكشەم 19ی ئایاری 2024، مانگی سووری عێراقی لە بەیاننامەیەكدا رای گەیاند، چوار تیممان ئامادە كردووە كە لە 20 كەس پێكدێن بە تەواوی پێداویستییەكانەوە لە پێناو ناردنیان بۆ كۆماری ئیسلامی و یارمەتیدانی مانگی سووری ئێرانی ئێران لە پرۆسەی گەڕان بەدوای سەركۆماری ئێراندا.
وەڵام بدەوه