ئەمڕۆ یەکشەممە (19ـ 5 ـ 2024) محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانى عیراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "داهاتی نانەوتی رادەست بکرێت یان نا، بە پشتبەستن بە بڕیاری دادگەی فیدراڵی مووچە دەنێردرێت."
سوودانى لە بەشێکى دیکەى قسەکانى جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان داهاتە نانەوتییەکانی رادەستی بەغدا بکات
سەرۆک وەزیرانى عێراق ئاماژەی بەوەش کرد کە ئێستا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان "بەبێ گەڕانەوە بۆ پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە" خەرج دەکرێت.
وەڵام بدەوه