ئەمڕۆ یەكشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دانیشتنێكی نائاسایی بۆ دەنگدان لەسەر خشتە داراییەكانی بودجەی 2024 ساز كرد، بۆیە دوای پەسندكردنی خشتەكان رەشنووسی یاساكە رەوانەی پەرلەمانی عێراق كرا.لە بەیاننامەیەكی كورتی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق هاتووە، ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە دانیشتنێكی نائاساییدا دەنگی لەسەر خشتە داراییەكانی بودجەی گشتیی 2024ی عێراق دا، دوای ئەوە بڕیار درا بە رەوانەكردنی بۆ پەرلەمان بۆ تاوتوێكردن و پەسندكردنی.
وەك موعین كازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق باسی كردووە، حكوومەتی عێراق لە یاساكە كۆی پارەی لە 199 ترلیۆن دینارەوە بۆ 228 ترلیۆن دینار بەرز كردووەتەوە، لەوكاتەی پێشتر ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای كردبوو كە رێژەی كورتهێنان لە یاساكە لە 80 بۆ 100 تریلۆن دینارە، كە ئەوەش رێژەیەكی زۆرە و لە پەرلەمان بە وردی سەرنج دەخەنە سەر ئەو بابەتەوە.
وەڵام بدەوه