هێزە ئەمنییەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی گرژییەکان چوونەتە نێو هۆڵی پەرلەمان، چەند ئەندام پەرلەمانێکیش بریندارن، بەپێی زانیارییەکان، لە نێوگرژییەکان لە هەیبەت حەلبووسی پەرلەمانتاری تەقەدومیان داوە و بریندارە.
ئەمڕۆ شەممە (18ـی ئایاری 2024) دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پهرلهمانی عێراقدا دەستیپێکرد و هەر یەک لە مەحموود مەشهەدانی، سالم عیساوی، تەڵال زەوبەعی و عامر عەبدولجەببار خۆیان بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بەربژێر کرد.
موحسین ئه لمه ندلاوی دەڵێت، ڕێگه دانیشتن نادەم ته نها به هەڵبژاردنی یه ک کاندید بۆ سه رۆکایه تی په رله مان نەبێت.
دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
هاوکات هەر چوار کاندیدەکە نەیانتوانی لە گەڕی یەکەمی دەنگداندا لە کۆی 329 دەنگ، 166 دەنگ بدەست بهێنن و پۆستەکە یەکلابکەنەوە، بۆیە دەنگدانەکە چووە گەڕی دووەم، لە گەڕی دووەمیش کێبڕکێکە لە نیوان مەشهەدانی و عیساویدا بوو، بەڵام گەڕی دووەمیش بە کۆتا هات، گەڕی سێیەم گرژیی و ئاڵۆزیی لێکەوتەوە.
دەنگەکانی گەڕی دووەم بەو شێوەیە بوو؛ مەحموود مەشهەدانی 137 دەنگ، سالم عیساوی 158 دەنگ، عامر عەبدولجەبار 3 دەنگ.
وەڵام بدەوه