Kurdistan Press - کۆمپانیا و وەبەرهێنەرە ئەڵمانییەکان لە عێراق دەکشێنەوە کۆمپانیا و وەبەرهێنەرە ئەڵمانییەکان لە عێراق دەکشێنەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کۆمپانیا و وەبەرهێنەرە ئەڵمانییەکان لە عێراق دەکشێنەوە

کریستیانا هۆمان، باڵیۆزی ئەڵمانیا لە بەغدا ڕایگەیاند: کۆمپانیا و وەبەرهێنەرە ئەڵمانییەکان لە عێراق بە هۆی داواکردنی سەرانەو بەرتیل تووشی هەراسانکردن بوونەتەوە، بەڵام ئەوان ئامادە نەبوون، ئەمەش هۆکار بووە لە کشانەوەی بەشێک لە کۆمپانیاکان. باڵیۆزی ئەڵمانیا لە بەغدا ڕەتی دەکاتەوە ناسنامەی ئەو لایەنانە ئاشکرا بکات کە داوای بەرتیل و سەرانەیان لە کۆمپانیا ئەڵمانییەکان کردووە، بەڵکو تەنیا ڕایگەیاند: "داواکارییەکان بۆ وەرگرتنی بەرتیل و سەرانە هێشتا بەردەوامە".  کۆمپانیای سیمنسی ئەڵمانی لە عێراق لە بوارەکانی درووستکردنی وێستگەی کارەبا و تۆڕی دابەشکردنی وزە کار دەکات. محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان لەسەر ڕاکێشانی کۆمپانیا وەبەرهێنەرەکان راگەیاند، لە دیداری ساڵانەی وەبەرهێنان زەمینەسازیی هەرێمی کوردستانمان بۆ کۆمپانیا و بازرگاکان خستووەتەڕوو بۆ ئەوەی بێن لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان بکەن".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه