Kurdistan Press - موقتدا سەدر ھەڕەشە دەکات موقتدا سەدر ھەڕەشە دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

موقتدا سەدر ھەڕەشە دەکات

ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، داوای كرد ڕۆژی غەدیر كە ئەمساڵ 18ی ئایارە، بۆ هەموو عێراقییەكان بكرێتە پشوو و لە داواكەشیدا پێغەمبەر و ئیمامی عەلی بە گژ هەر كەسێكدا دەكات كە دەنگی لەسەر نەدەن.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، 17ی ئایار، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە داوا دەكات سبەی سبەیی كە هاوكاتە لەگەڵ جەژنی غەدیردا، لەسەر ئاستی تەواوی عێراق بكرێتە پشووی فەرمی، چونكە بە گوتەی ئەو، ئەمە تەواوكەری ئایینەكەیە و دەشڵێت، ڕازی نیم كەس ئەم هەڵوێستەم بە مەزەوگەرایی لەقەڵەم بدات، لە كاتێكدا من یەكێك بووم لەوانەی دژی مەزەوگەرایی كارم كردووە.

سەد دەڵێت دەڵێت، ڕاگەیاندنی ئەم جەژنە، بەشێكە لە كاراكردنی پێكەوەژیانی ئاشتیانە و بەشێكیشە لە تەواوكردنی ئایین، ئەگەر سبەی پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر دا، ئەوە دەستیان خۆش بێت، ئەگەر دەنگیشیان لەسەر نەدا، ئەوە محەمەد و عەلییان بەگشدا دەكەم، بە سونە و شیعەوە.

پێشتر سەد لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی X داوای كردبوو، زوو پەرلەمان یاسایەك دەربكات كە بە فەرمانی هەموو گەلی عێراق بە هەموو نەتەوەكانییەوە ڕۆژی 18ی زولحەجە بكرێتە پشووی فەرمی و جەژنی موسڵمانان. هەموو ئەوانەی بڕوایان بە مرۆڤایەتی و چاكە و دادپەروەرییە، دەبێت ڕەچاوی بكەن، هەروەها داوا لە ڕەوتەكەی خۆم دەكەم پشتگیری ئەم بڕیارە بكەن بۆ ئەوەی ببێتە یاسا، چونكە ئەمە سەركەوتنی ئایین و مەزەوەكەمان و بڕوا و نیشتمان و هەموو خۆشەویستانێكی دادپەروەری لە شیعە و سونە تێدایە بەرانبەر عەلی كوڕی ئەبوو تاڵب، میری موسڵمانان.

"الغدير الاغر" چییە؟

مەزەوی شیعە بڕوایان وایە، لە ڕۆژی 18ی زولحەجەدا پێغەمبەری ئیسلام لە گوتاری هەینیدا ئیمامی عەلی بۆ جێنشینی خۆی دەستنیشان كردووە، بەڵام بە "غەدر" و گەلەكۆمەكیی ئیمامی ئەبووبەكر و ئیمامی عومەر، نەیانهێشتووە ببێتە جێنشین و لەنێو خۆیاندا ئەبووبەكریان هەڵبژاردووە. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه